عەبدوڵای کوێخا موبارەک : شۆڕشی ئەیلول ٦١ ساڵ لەمەوبەر بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر ھەڵگیرسا، ئەو شۆڕشە ھی ھەموان بوو.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک :

شۆڕشی ئەیلول ٦١ ساڵ لەمەوبەر بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر ھەڵگیرسا، ئەو شۆڕشە ھی ھەموان بوو.

دەسکەوتە گرنگەکانی ئەم شۆڕشەی گەلەکەمان بریتی بوو لە کۆکردنەوە و یەکگرتووی گەلی کورد، دروستکردنی ڕووحیەتی پێکەوەیی، نیشتمان پەروەری و دەستکەوتی وەکو رێککەوتننامەی مێژوویی ١١ـی ئاداری ١٩٧٠ی لێکەوتەوە، ئەو رێككەوتننامەیەی بووە بەڵگەنامەیەكی مێژوویی و بناغەیەكی پتەو بۆ هەموو ئەو دەستكەوتانەی دواتر بەدیهاتن، لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەدا دەستکەوتێکی تری زۆر گرنگ بەھۆی شۆڕشی ئەیلولەوە بەدەست ھاتووە کە تاوەکو ئێستا کەم کەس درکی پێکردووە، ئەوەش ئەوەیە کە سەرەڕای ناکۆکی نێوان حزبەکان و دژایەتی یەکتری، بەڵام ھەموو کات و ھەموو کەسایەتیە سیاسیەکان شۆڕشی ئەیلول بە ھی خۆیان و باوباپیرانیان دەزانن و ئەوەش وایکردووە ناکۆکیەکان نەگات بە دوژمنایەتی و لێکترازانی ھەمیشەیی، بەردەوام لە کاری سیاسی و حزبایەتیدا ھەر یەکێکمان لە ھەر جێگایەکدا بین ھەست دەکەین لە یەک ماڵەوە و لە یەک شۆرشەوە سەچاوەمان گرتووە.

ھیوا خوازین ئەم یادە ئەوە بە بیری ھەموومان بھێنێتەوە کە سەرکەوتنی نەتەوەییمان، پارستنی نیشتمانەکەمان، گەیشتن بە ئامانجی ڕەوا لە یەکگرتوویی، فەراھەم کردنی ماف و ئازادی، دادپەروەری، شەفافیەت، دەستپاکی و گێڕانەوەی متمانەی میللەتەکەماندایە.

Back to top button