بڕەپارەیەک بۆ ژنان و کچانی کوردانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش خەرج دەکرێت.

 

لەمبارەوە  بەرپرسی ئۆفیسی رفێنراوانی کچان و ژنانی کوردانی ئێزدی لە ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 554 کوردی ئێزدی لە دەست داعش رزگارکراون.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی  لە لێدوانیكدا بۆ میدیاکان گوتی : لە یاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراک، 25 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2021ی تایبەت بە ژنە رزگاربووەکانی دەستی داعش تەرخانکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

 

لە کۆتاییشدا د. نەرمین مەعرووف روونیدەکاتەوە ، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردن و خەرجکردنی ئەو پارەیە، سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتیی عێراقی کردووە. گوتیشی، وەک لایەنی پەیوەندیدار بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لەگەڵ حاکم سالار عەبدولستار، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت کە هاوکات وەزیری دادە، کۆبووەتەوە.

Back to top button