داهات و خه‌رجی نه‌وت له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا
كۆمپانیای دیلۆیت كه كۆمپانیایه‌كی باوه‌ڕپێكراوی جیهانییه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی هه‌یه، له وردبینیكردنی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت، به فه‌رمی داهات و خه‌رجی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵدا راگه‌یاند. ئاماره‌كه ده‌ری ده‌خات نزیكه‌ی 42%ی داهاتی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی تری خه‌رجی بووه.
ئەو داتایە تایبەتە بە فرۆشی نەوتی کوردستان لە سەرەتای مانگی نیسان تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، کە تێیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا بڕی 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت بە 100.38 دۆلار لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە، هەروەها بڕی 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە 54.08 دۆلار بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە.
لە داتاکاندا هاتووە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوە لەو سێ مانگەدا 3 ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە، لەو بڕەشدا پوختەی داهات کە بۆ مووچە تەرخانکراوە ملیارێک و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.
بە گوێرەی داتاکەی دیلۆیت، بڕی ملیارێک و 632 ملیۆن و 695 هەزار و 597 دۆلار وەک شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز دراوەتەوە، هەروەها بڕی 584 ملیۆن و 609 هەزار و 407 دۆلار وەک خەرجی گواستنەوە و کۆگاکردن تەرخانکراوە.