بۆچی متمانە بە نامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نەكرا بۆ دواخستنی ریفراندۆم؟
سەرۆك بارزانی، لە لاپەڕە 92 – 95ی كتێبی (بۆ مێژوو)، ئاماژە بەوە دەكات كە گرنگتریـن جموجۆڵـە دیپلۆماسـییەکانی مانگـی ئەیلوولـی 2017ە و ڕۆژانی پێش ریفراندۆم، کۆبوونەوەکـەی سـحێلا و تەلەفۆنـەکان و نامەی تیلەرسـن، وەزیـری ئەوسای دەرەوەی ئەمەریـکا و پێوەندییە تەلەفۆنییەکــەی وەزیــری دەرەوەی بەریتانیــا و پێوەندییــە تەلەفۆنییەکــەی ســەرۆک ماکـڕۆن، سـەرۆکی فەڕەنسـا بـووە.
“ڕۆژی پێنجشـەممە 14ی ئەیلوولـی 2017 لـە بـارەگای فەرماندەیی شـەڕی داعش لە سـحێلا لە ڕۆژئـاوای دیجلـە، لەگـەڵ شـاندەکە کـۆ بوومـەوە کـە پێکھاتبـوون لە برێـت مەکگـورک، نێردەی تایبەتـیی سـەرۆکی ئەمەریـکا بـۆ ھاوپەیمانیـی دژی شـەڕی داعش و یـان کۆبیـچ، نێردەی تایبەتیــی ســکرتێری گشــتیی نەتــەوە یەکگرتــووەکان و دۆگڵاس ســڵێمان، باڵیــۆزی ئەمەریـکا لـە عێـراق و فرانـک بەیکـەر، باڵیـۆزی بەریتانیـا لـە عێـراق.
هەروەك ڕوونی كردووەتەوە: ”شـاندەکە لـە کۆبوونەوەکەدا ڕایانگەیانـد کـە تێگەییشـتنمان بـۆ خواسـتی گەلـی کوردسـتان ھەیە، بەڵام پێمان باشە کوردســتان بچێتــەوە ســەر ڕێــگای دیالــۆگ و ئەگــەر نەگەیشــتنە ئەنجــام، نامەیــەک لـە وەزیـری دەرەوەی ئەمەریـکا دەھێنـن کـە تێیـدا تێگەییشـتنی خـۆی بـۆ پێویسـتیی بەڕێوەچوونـی ڕیفرانـدۆم ڕابگەیەنێـت. مەبەسـتی سـەرەکیی شـاندەکە لـەو پێشـنیازە، دواخسـتنی ڕیفرانـدۆم بـوو. لـە وەڵامدا بـە شـاندە نێودەوڵەتییەکـەم گـوت، کـە بڕیـاری ڕیفرانــدۆم بڕیــاری تاکــە کەســێک نییــە، بەڵکــوو ھەمــوو حزبەکانــی کوردســتان لــە دەرکردنـی ئـەو بڕیـارەدا بەشـدار بـوون و مـن ناتوانـم بـە تەنیـا بڕیـار بـدەم. ھـاوکات پێم ڕاگەیانـدن کـە ئێمـە ھەرگیـز دەرگـەی گفتوگـۆ لەگەڵ بەغـدا داناخەیـن، بەڵام ئەوانن ئێمـە وەک شـەریکی ڕاسـتەقینە نابینـن و تەنیـا وەک پاشـکۆ سـەیری گەلـی کوردسـتان
دەکـەن و ئێمەیـش دوای ئـەو ھەمـوو نەھامەتییـە، پاشـکۆیەتی قبـووڵ ناکەیـن.“
بە ڕوونی بە شاندەكەی گوتووە: ”ئامانجــی ئێمــە ئەوەیــە بــە شــێوازی ئاشــتییانە ببینــە دوو دراوســێی بــاش و ڕیفراندۆمیــش ڕێگەیەکــە بــۆ گەییشــن بــەم ئامانجــە. ئەگــەر کۆمەڵـگای نێودەوڵەتـی و ئەمەریـکا ڕێگایەکـی تریـان ھەیـە بـۆ ئـەوەی ئێمـە بگەیێنێتـە ئـەو ئامانجـە، ئـەوا پێویسـت بـە ئەنجامدانـی ڕیفرانـدۆم نـاکات. بەڵام پێشـنیازەکەی ئێـوە پابەندبـوون و گەرەنتیـی تێـدا نییـە. ھـەر کات ئەلتەرناتیڤێکتـان ھەبـوو کـە ھەمـان ئامانجــی ڕیفرانــدۆم بپێکــێ، ئــەوا ڕیفراندۆمــان پێویســت نابێــت.“
” لــە ڕاســتیدا نامەکــە نامــەی ڕەســمی نەبــوو، بەڵکــوو ڕەشنووســی نامەیــەک بــوو کــە برێــت مەکگــورک، نوێنــەری تایبەتــی ســەرۆکی ئەمەریــکا لــە شــەڕی داعــش (كــە دواتــر لــە تویتێکــدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ئامــاژەی بــەوە دابــوو کــە نایناســێت) و دۆگاڵس ســڵێمان، باڵیــۆزی ئەمەریــکا لــە عێــراق و چەنــد کەســی تــر ئامادەیــان کردبــوو.“
سەرۆك بارزانی جەختیش دەكاتەوە كە ”هەر دیاریش نەبــوو ئایــا نامەکــە لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پەســەند و ئیمــزا دەکــرێ یــان نا؟ دیپلۆماتـە ئەمەریکاییـەکان وایـان دانابـوو کـە ئەگـەر بڕیـار لـە دواخسـن یـان ھەڵوەشــاندنەوەی ڕیفرانــدۆم بدرێــت ئینجــا وەزیــری دەرەوەی ئەمەریــکا نامەکــە ئیمــزا بــکات. بــە لای ئێمــەوە نامەکــە لــە ڕووی داڕشــتن و ناوەڕۆکــەوە بــاش بــوو، بەڵام گەرەنتیــی پێویســتی تێــدا نەبــوو بــۆ ئــەوەی ئێمــە بتوانیــن پشــتی پــێ ببەسـتین یـان متمانـەی پـێ بکەیـن و بـە ھۆیـەوە بـڕوا بـە گەلەکەمـان بێنیـن تـا واز لــە مافێکــی ڕەوا و سرووشــتیی خۆیــان بێنــن. بەدیلــە پێشــنیازکراوەکەی نــاو نامەکــەی تیلەرســن لەســەر بنەمــای دانوســتان لەگــەڵ عێراقــدا دامەزرابــوو و ھەڵوێسـتی ئەمەریکایـش پاڵپشـتیکردنی ئـەو دانوسـتانانە بـووە. ئێمـە ئەزموونێکـی دوورودرێـژی دانوسـتان و ڕێککەوتنـان لەگـەڵ عێراقییەکانـدا ھەبـووە کـە دواتـر زۆر بــە ئاســانی پشــتگوێ خــراون.“
هەروەك سەرۆك بارزانی داوایەكی خۆیشی لە ئەمریكییەكان ئاشكرا كردووە و دەڵێت: ”نامەکــەی تیلەرســن دەکــرا ببێتــە بنەمایــەک بــۆ ئــەوەی گەرەنتیێکــی وای ھەبــێ کــە خەڵکــی کوردســتان ڕازی بــن دەســتبەرداری ڕیفرانــدۆم بــن. بۆیــە لــەو شــوێنەی کــە باســی ئــەوە دەکــرا ڕیفرانــدۆم دوو ســاڵ دوا بخــرێ و ئەگــەر ھاتــوو دانوســتانەکان لەگــەڵ عێراقــدا ســەری نەگــرت، ئــەوکات ھەرێــم بــا ڕیفراندۆمــی خــۆی بــکات و ئەمەریکایــش ڕێــز لــە ئەنجامــەکان دەگرێــت. داوام لـە حکوومەتـی ئەمەریـکا کـرد کـە لـەبـری وشـەی ڕێزگرتـن لـە نامەکـەدا، وشـەی پاڵپشــتی دابنرێــت، بــەڵام ئەمەریکاییــەکان خۆیــان لــەوە بــوارد و گوتیــان ناتوانــن وشـەی پاڵپشـتی بـەکار بھێنـن، منیـش پێم گوتـن ئەگـەر ئێـوە نەتوانـن یـەک وشـە بگـۆڕن، ئـەی چـۆن چاوەڕوانـی ئـەوە دەکـەن ئێمـە بتوانیـن قەناعـەت بـە خەڵکـی
کوردســتان بھێنیــن ڕیفرانــدۆم نەکــەن؟“