ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دەكات

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و ڕاسپاردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە راگەیه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: دوای زیاتر لە ساڵێک لە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ، ئەمه‌ریکا پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌كات بە هەڵبژاردنی لەتیف رەشید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و هه‌روه‌ها ڕاسپاردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا هه‌روه‌ها هانی سەرکردەکانی عێراقی دا كه لە پێکهێنانی حکوومەتێكدا بەشداربن كە وەڵامدەره‌وه‌ی داواکاری و پێویستییەکانی خەڵک بێت كە دەنگیان بۆ داوە.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوكه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا هاتووه: هەموو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ئاگادار دەکەینەوە كه خۆیان بە دوور بگرن لە توندوتیژی و بە ئاشتی لە رێگه‌ی پرۆسەی سیاسییەوە کێشەكانیان چارەسەر بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هه‌روه‌ها جەختی لە پابەندبوون بە هاوکاری و پاڵپشتی گەل و حکوومەتی عێراق كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چاوەڕێن پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێز و بەردەوام بێت.