ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه‌ به‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه‌

ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، رایگه‌یاند، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تێیدا بوونه‌ كۆڵوانه‌ی سووری به‌ر له‌شكری بێگانه‌ بۆ ڕاده‌ستكردنی نیوه‌ی خاكی كوردستان، ڕۆژێكی ڕه‌شی له‌ یادنه‌كراوه‌ له‌ مێژووی گه‌لی كورد.

ئه‌و پێی وایه‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌و خاكه پیرۆزه‌‌ن‌ كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌ گه‌لی كوردستان، خوێن بۆ ئازادی و سه‌رفرازیی ده‌به‌خشێ و له‌ ئه‌نجامی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، به‌خوێنی سه‌تان پیشمه‌رگه‌ ڕزگار كرا، به‌ڵام به‌هۆی سازشی ئه‌و گرووپه‌ خیانه‌تكاره‌ی ناو یه‌كێتی و به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و به‌ پشتیوانی وڵاتانی هه‌رێمی، به‌ ئاسانی ڕاده‌ستی عێراق كرایه‌وه‌.

وه‌ك خستیه‌ روو، به‌مه‌ش ئاواتی له‌ مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان زینده‌به‌چاڵ كرا و خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ درا، خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی به‌هێزی سه‌رۆك بارزانی و به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌بووایه‌، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاری له‌سه‌ر دروست بوو، بۆیه‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ نه‌گریسه‌ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ و نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی تاكی كورد و هیوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵكی كوردستان دانا نه‌ك ته‌نیا له‌ هه‌رێم، به‌ڵكو له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.

 

 

Back to top button