هێزێكی زۆری ئەمنی لە كەركووك بڵاوەی پێكراوە
هەر ساڵ لەگەڵ نیزك بوونەوەی ساڵڕۆژی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر، كە بە هۆیەوە كەركووك و بەشێكی زۆری خاكی كوردستان لەلایەن حەشدی شەعبی وسوپای پاسدارانی ئێران داگیركرا، نیشتمان پەروەر و لاوانی كەركووك دروشمی دژ بەو خیانەتە لە شەقامەكان بڵاودەكەنەوە ئەمساڵ بۆ لابردنی دروشمەكان هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێكرا.
بە پێێ زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك، ئەمشەو هێزێكی زۆری ئەمنی و چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناو كەركووك بڵاوەیان پێكراوە بۆ لابردنی هەر پۆستەرێک لەسەر خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر هەڵواسراوە،
سەرچاوەكە گوتیشی هەموو ئەو پۆستەرانەی كە هەڵواسرابوو بە تایبەت لە گەڕەكە كورد نشینەكان پۆستەرەكان لێكراونەتەوە وە كە لە ماوەی رابردوو لە لایەن لاوە نیشتمان پەروەرەكان هەڵواسرابوون بۆ ئیدانەكردنی ئەو خیانەتە.
شایەنی بیرخستنەوەیە ، سبەی یەکشەممە ٥ ساڵ بەسەر خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ـدا تێدەپەڕێت کە بە ڕێككەوتنێكی ژێربەژێری سەرۆكی ئێستای یەكێتی و بەشێک لە سەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان ئەنجام درا و نیوەی خاكی كوردستان بە كەركووكەوە ڕادەستی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.