رۆبێرت مالی: ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا، ئەوا بژاردەی سەربازی هێشتا لەسەر مێزە لە دژی ئێران

 

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند ،  ئەگەر دیپلۆماسی بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی  شکست بهێنێت، “بژاردەی سەربازی” دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران “ئەگەرێکی لاواز نییە “.

 

ڕۆبێرت مالی جەختی لەوە کردەوە کە دیپلۆماسی هێشتا پەسەندکردنی ئەمریکایە لە تەنیشت ئامرازەکانی فشار و سزاکانەوە، بەڵام وەک سەرۆک بایدن وتوویەتی، ئەگەر بژاردەکانی دیکە شکستیان هێنا، ئەوا بژاردەی سەربازی وەک دوا ڕێگە لەسەر مێزەکە دەبێت

.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە وێبینارێکدا بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی گوتی :داوای لێبوردن ناکەین لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی کەدەیاندەین بۆ دەستڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس،  مالی بەم لێدوانانە کاردانەوەی ڕەخنەگرانەی  سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەرەوە هیچ هەوڵێک بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئارا دا نەبووە

Back to top button