ھیچ لایەنێکی ناوخۆ و دەرەوە بانگھێشتی کۆنگرەی پارتی نەکراوە”

 

بڕیارە کۆتاییی ئەم حەفتەیە کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە شاری دھۆک بەڕێوە بچێت .

 

عومەر بەکر، یاریدەردەری سەرۆکی لیژنەی ئیداری و ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی لە لیدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک  گوتی: “ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە دھۆک تەواو بوون، بابەتی شوێن و مانەوەی ئەندامان ئامادەیە و خشتەی پێشوازیکردن لە ئەندامانی کۆنگرە و بابەتی ئەمنی و پرۆتۆکۆلی و پێشوازی، ھەمووی تەواو بووە و، ھیچ میوانێک لە دەرەوە بانگھێشتی کۆنگرە نەکراوە تا ئێستا.”

 

هەروەها یاریدەدەری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەشڵێت: ”کۆنگرە لە ڕۆژی ٣ی مانگ لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و ئێستا ناتوانین ڕۆژی کۆتاییی کۆنگرە دیاری بکەین، چونکە دەمێنێتەوە سەر تەواوبوونی پرۆگرامەکانی کۆنگرە، لەنێو کۆنگرەدا ژمارەیەک لیژنە پێک دێن بۆ کارکردن لەسەر پەیڕەو و پرۆگرامی نوێی پارتی.”

 

عومەر بەکر ڕوونی کردەوە: “حزب و لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەگەڵ نوێنەرایەتیی وڵاتانی جیھان لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئاراستەکردنی پەیامەوە بەشداری لە کۆنگرەدا دەکەن، واتە لە ڕێگەی پەیامەوە ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەشدار دەبن.”

Back to top button