مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پرسێكی گرنگ قسه‌ ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر دیداری مێری له‌ژێر ناوی (عێراق بۆ هه‌موان) ده‌ست پێده‌كات، كه‌ 12 پانێل له‌خۆی ده‌گرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بن.

د. دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە – مێری له‌باره‌ی ناونیشانی دیداره‌كه‌وه‌ ده‌ڵێ: دەبێت عێراق بكرێته‌ هی هەموان

د. دلاوەر عەلائەدین گوتیشی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانیان بەشدارن و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، لەنێو شیعەکان بەشێک لە چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی و  سەدرییەکانیش به‌شدار ده‌بن و له‌ سووننەکانیش سەرکردەکانیان ئامادە دەبن.

له‌ ته‌وه‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كیی دیداره‌كه‌دا، كاتژمێر 05:25ی ئێواره‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پانێلی حه‌وته‌مدا كه‌  له‌باره‌ی “حکومەتی هەرێمی کوردستان روو بەرەو ئایندە: ستراتیژ، ئالنگاری و دەرفەتەکان” ده‌دوێت.

دیداره‌كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌خایەنێت .

Back to top button