کەرکوک ، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانە و فەرمانگەکانی پەروەردە قەدەغە دەکرێت

 

عەبد عەلی حسێن تەعمە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک هەڵکردنی هەموو ئاڵاکان جگە لە ئاڵای عێراق لە قوتابخانە و فەرمانگەکانی پەروەردە قەدەغە دەکات.

 

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک بە نووسراوێک هەڵکردنی ئاڵاکان قەدەغە دەکات، کە مەبەست لێی رێگیکردنە لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان.

 

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بە پستبەشتن بە یاسای ئاڵای عێراق ژمارە 33 بۆ ساڵی 1986 و هەمووارکردنەوەی بۆ یاسای ژمارە شەش لە ساڵی 1991 و دووبارە هەموارکردنەوەی بۆ یاسای ژمارە نۆ لە ساڵی 2008، هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق لە دامودەزگاکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکەمان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، یاساییەك نییە رێگە بە هەڵکردنی ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق بدات.

 

لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک جەخت لەوەکراوەتەوە، هەر کەس سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات رێکاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.

.

Back to top button