مه‌سرور بارزانی: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ تیرۆر و تۆقاندن ناده‌ین

 

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ژمارەیەک باڵیۆز کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ژمارەیەک وڵات لە عێراق کە پێکهاتبوو لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا، ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا، ماوریتزۆ گریگانتێ باڵیۆزی ئیتالیا و پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی فیدراڵی کرا.

 

لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە هەرێمی کوردستان، خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ئومێدەوارین حکومەتی نوێ، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەکەیدا، کار بکات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و لە سەر بنەمای دەستووریش ، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

 

سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردن و هەنگاونان بەرەو حوکمڕانییەکی ئەلیکتڕۆنی خستەڕوو. جەختیشی کردەوە کە بە ھیچ شێویەک لە ھەرێمی کوردستان، ڕێگە بە تیرۆر و تۆقاندن نادەین .

 

باڵیۆزانی بەشداری کۆبوونەوەکە، ئامادەیی و خواستی وڵاتەکانیان بۆ هاریکاریکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

مةسرور بارزاني، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك باڵیۆزدا

4365

35432

4576354

235432

354254

Back to top button