شاندی هەرێمی کوردستان بۆ جێگیرکرنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٣ گەیشتنە بەغدا
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمڕۆ شاندی هەرێم کوردستان، کە پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێم بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ٢٠٢٣ـی عێراق گەیشتنە بەغدا.
سەردانی شاندکەی هەرێم لە کاتێکدایە، کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە پرۆژە یاسای نەوت و گاز بنێرێتە پەرلەمان، تاوتوێکردنی ئەم پرسەش بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان.