راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان کێشە بۆ ئابووری جیهان دروست دەکات
پێگه‌ی سی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی راپۆرتێكی له‌باره‌ی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك بانكی ئه‌مه‌ریكا و جیهان بووه‌ته‌وه، بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه یه‌كه‌میان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت و دووه‌میش ته‌نگژه‌ی بانكه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و مه‌ترسی و كێشه بۆ ئابووری جیهان دروست ده‌كات، به تایبه‌ت ته‌نگژه‌ی نه‌مانی سیوله له بانكه‌كان.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی، به‌هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام له رێی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا، نرخی نه‌وت به گشتی نزیكه‌ی سێ دۆلار رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه. هۆكاری هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌كه‌یش روون و ئاشكرایه كه له ئه‌نجامێكی بڕیارێكی دادگه‌ی پاریسه‌وه و پابه‌ندبوونی توركیا به بڕیاره‌كه له ڕۆژی شه‌ممەی رابردووه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت وه‌ستاوه و كۆمپانیاكانی نه‌وتیش له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامن له كاركردن و نه‌وت ده‌رده‌هێنن و كۆگه‌ی ده‌كه‌ن.
هاوكات پێگه‌ی “Trade Winds” له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا، ژماره‌یه‌ك له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كه له به‌نده‌ره‌كه چاوه‌ڕوانی هاتنی نه‌وت و باركردنیان ده‌كرد، به وه‌ستاوی ماونه‌ته‌وه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و باره‌ی كه بۆی هاتبوون ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه كه‌موكورتی له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت دروست ببێ و كڕیاره‌كان نه‌وتی پێویستیان ده‌ست نه‌كه‌وێت.