سەرۆکی حکومەت : ئامادەیی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی دەردەبڕین
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کوردی فەیلی راگەیاند.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، “بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان – جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی رێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون”.
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین”.