جیهاد دۆسکی: له شه‌رعدا قه‌رزی كاره‌با و ئاو و هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی تر كه له‌سه‌ر هاووڵاتییان حه‌رامه
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2023، د. جیهاد حه‌سه‌ن دۆسكی بەرپرسی لقی دهۆکی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی، رایگه‌یاند، نه‌دانی پاره‌ی كاره‌با و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له رووی شه‌رع و ئاینه‌وه درووست نییه، چونكه ئه‌وه خواردنی موڵكی گشتییه و پابه‌ندنه‌بوونه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه.
خودای گه‌وره خۆشی له سوره‌تی نسا‌ء و ئایه‌تی 58 ده‌فه‌رموێت،( إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا)، واته بێگومان خودا فه‌رمانتان پێده‌دات كه هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان و هه‌ر كاتێكیش داوه‌ریتان كرد له‌نێوان خه‌ڵكیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن، چونكه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاكی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به راستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه.
باسی له‌وه كرد، هه‌روه‌ها حوكمی قه‌رزه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ئاو و كاره‌با یان هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی حكومی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێشكەشی هاووڵاتییانی ده‌كات وه‌ك هه‌موو قه‌رزێكی تر وایه ئه‌ركه له‌سه‌ر هاووڵاتی بیدات. هەروەها بەهەمان شێوە دزینی كاره‌باش حه‌رامه و نابێت زیادەڕۆیی بکرێتەسەر، چونكه ماڵی گشتییه و دەبێت دزی.