كێشه‌ی زۆربوونی سه‌گه‌ بێ لانه‌كانی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێ

پاریزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت: لە هەشتی ئەم مانگەوە دەست بە کۆکردنەوەی سه‌گه‌ بێ لانه‌كانی هه‌ولێر دەکرێت بەرەو شەڵتەری تایبەت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تەواوبوونی پڕۆژەی دروستكردنی شەڵتەرێكی گەورە بۆ سەگی بێلانە كردو، دەستخۆشی لە ده‌سته‌ی سەرپەرشتیاری شەڵتەرەکە و هه‌موو ئه‌و دەزگا و خۆبەخشانه‌ كرد، كه‌ ئامادەباشی خۆیان بۆ کارکردن لەو شەڵتەرە دەربڕیوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، له‌ قۆناغی یەکەمدا شەڵتەرەکە ستافی بۆ دادەنرێت و دەست بە گواستنەوەی سەگە بێلانەكان دەكرێت بۆ ئەو شەڵتەرە، كە هەموو پێداویستییەكی بۆ حەواندنەوەی سەگە بێلانەکان تێدایە.

بڕیارە لەو شەڵتەرەدا چارەسەری سەگەكان دەكرێت و ڤاكسینیان لێ دەدرێت، بە جۆرێك تێكەڵ نەبن لەگەڵ سەگی تر كە چارەسەر نەكراون.

پرۆژەی شه‌ڵته‌ری سه‌گه‌ بێ لانه‌كان، دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر- گوێر، گوژمەی نزیکەی 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و رووبەرەکەی 50 هەزار مەتر دووجایە.

Back to top button