ئینتفاز قەنبەر: دەسەڵاتدارانی عێراق پەیوەندییان لەگەڵ كورد باش نەكەن، عێراق نامێنێت
سیاسەتمەدارێکی عێراقی دەڵێ:” دەسەڵاتدارانی عێراق پەیوەندییان لەگەڵ كورد باش نەكەن، عێراق نامێنێت
ئینتفاز قەنبەر، سیاسەتمەدار، لە چاوپێكەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (1NEWS) روو لە بەرپرسانی باڵای عێراق دەکات و گوتی: ”بە راشكاوی پێتان بڵێم، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێ، ئەگەر مافەكانی كوردستان پێشێل بكرێن، ئەوا سەروەریی عێراق دەیان جار زیاتر پێشێل دەكرێت و سیاسییەكانی عێراقیش سزا دەدرێن، وەك چۆن قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سزا دران، رەنگە عێراقیش نەمێنێ، عێراق هەڵدەوەشێتەوە.“
هەروەك دەشڵێ: ”یەكێتی عێراق پەیوەستە بە پەیوەندی لەگەڵ كورد، مانەوەی عێراق پەیوەستە بە مانەوەی كورد.“