ئێران بۆ راستکردنەوەی باری لاری یەکێتی بەتەمای چییە؟
هەرچەندە بەپێی هەموواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت دەنگەکان بەئامێر و پاشان بەدەست بژمێردرێن، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بڕیاریداوە دەنگەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تەنها بەئامێر بژمێرت، واتە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی ساختەکاری بەرفراوان لەپێناو حیزبەکانی خۆیدا لە هەرێم کە دیارترینیان یەکێتیە.
وەک چۆن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتەکانی نزیک لە ئێران شکستیانخوارد، چاوەڕێدەکرێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش هەمان رووداو دووبارە ببێتەوە، بەڵام پێشوەختە ئێران لە ئامادەکاریدایە بۆ بەرگرتن لە کەوتنی وەجهەکانی خۆی لەهەرێم ئەمەش لە رێگەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و ژمارەی دەنگەکان بەئامێر کە ئامێرەکانیش پێشوەختە بەرمەجە دەکرێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم حیزبەکانی تر کە لەدەرەوەی هیلالی شیعین دەتوانن لە ئێستاوە لە دژی ئەم هەنگاوەی کۆمسیۆن بوەستنەوە و رێگە بەوکارە نەدەن چونکە هەنگاوێکی پڕ مەترسیە و کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی هەرێمە لە لایەن ئێران و دارودەستەکەیەوە.
یەکێتی لەرووی جەماوەری و رێکخستنەوە داڕماوە و هەڵوەشاوەتەوە، ئەنجامدانی کۆنگرەش لەم کاتەدا کە بکەرانی دڵنیان لەوەی کۆنگرە یەکێتی ئەوەندەی تر بچووکدەکاتەوە، بەڵام هەر دەیکەن، چونکە پشت ئەستوورن بەوەی لە هەڵبژاردندا ئێران نەتیجەیان بۆ دەگۆڕێت، یەکێتی باری لە لێژیە و ئێرانیش دەیەوێ باری لاری بۆ راست بکاتەوە، چونکە یەکێتی ئێستا نوێنەری عەیارە 24ی سووپای قودسە لەناوچەکەدا.
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد