بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا 

میدیاعێراقییەکان رایانگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدەدرێت.

راشیانگەیاندووە:” هێزێکی زۆری ئەمنی لە بەغدا و دەورووبەری ناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە مووشەک بۆردوومان کرا، و فڕۆکە ئەمریکییەکانیش بە چڕی لە ئاسمانی بەغدا دەفڕن دوای بۆردوومانی باڵیۆزخانەکە.

Back to top button