پەیامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێک بە درۆ دەخاتەوە و رایدەگەیێنێت، هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە و ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە. ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە”.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە”.

Back to top button