حكومهتی ههرێمی كوردستان چهند بڕیارێكی گرنگ له بهرژهوهندیی هاووڵاتیان دهردهكات
ئهمڕۆ چوارشهممه 24/1/2024، دکتۆر کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كردنهوهی بەڕێوەبەرایەتیی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییانەیە، كه کابینەی نۆیەم پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکات، ئەم بەڕێوەبەرایهتییە رۆتینات کەم دەکاتەوە، کاتیش بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوە، کە کاروبارەکانی بە ئەلیکترونی کراون.
لەبارەی رێنوێنییه نوێیەکانی باجی ئۆتۆمبێلهوه، گوتی: چهند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دراوە، بە جۆرێک هەر کەس چەند ئۆتۆمبێلی بە ناو بێت، باجی تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلە دەدات، کە پاکتاوی باجی بۆ دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ئەگەر هاووڵاتییەک چەند ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری بەناو بوایه، باجی زیاتری لێ وەر دەگیرا، چەند ئۆتۆمبێل زیاتری بە ناو بوایە، باجی زیاتری دەدا.
لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر بۆ بڕەپارەیەک ئۆتۆمبیلی خهڵكی عەرەبیان بە ناوی خۆیان دەکرد، باجیان لێ وەردەگیرا، ئێستا بریار دراوە هیچ باجێکیان لێ وەرنەگرن.
لەبارەی ئەو هاووڵاتیەشی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پارێزگاکەی دیکەی بە ناوی خۆی كردبوو، دانیشتووی پارێزگاکەی دیکەیە، دەبوو لە پارێزگاکەی خۆی پاکتاوی باجی بکردایە، دواتر کارەکانیان بۆ دەکرد، بەڵام ئیستا دەتوانێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکەی کام پارێزگایە لەوی پاکتاوی باج بکات و پشتگیریی دەدرێتی، کە کارەکانی بۆ تەواو بکەن.
لەبارەی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەی خوار مۆدێل 2003 بڕیار درا، باجیان لێ وەرنەگیرێت.
بەرێوەبەری گشتیی باجەکان گوتیشی: هەفتەی داهاتوو، تێبینەرایەتیی باجی سلێمانی و دواتر دهۆکیش دەکرێتەوە.