کوان نمەک حەرام و بەکرێگیراوەکان؟ بۆ لەئاست ستەمی بەغدا بێدەنگن؟
دڵشاد مەولود گەردی
به‌ناو نوێنه‌ر و په‌رله‌مانتار دروست بوون، له هه‌ر كوێ ده‌میان پێی ده‌گات و ده‌ستیان ده‌گاتێ دژی كیانی ده‌ستووری و یاسایی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌ن و پیلان ده‌گێڕن.
ئه‌و تاقمه نمه‌ك حه‌رامانه، هیچ كه‌ناڵێكی سه‌ر به حه‌شد و جه‌یش و به‌ناو مقاوه‌مه نه‌ماوه لێیه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان قسه نه‌كه‌ن و زانیاری چه‌واشه‌كراو و ناڕاست نه‌ده‌نه رای گشتیی عێراقی و عه‌ره‌بی سونی و شیعە دژی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و تاقمه له كوردستانیش هه‌ر مینبهرێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وتبێ لێیه‌وه قسه‌یان كردووه و خه‌ڵكیان دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و حكوومەتی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان هان داوە.
له سۆشیالمیدیاش به‌رده‌وام ئه‌و قهوانهیان لێ دەدا، كه ئه‌گه‌ر هه‌ولێر نه‌وت راده‌ست بكات بودجه و مووچە دێت و دنیا ده‌بێته شامی شه‌ریف!
ئه‌وان هه‌موو ئه‌و سته‌مه‌یان نه‌ده‌بینی كه به‌غدا له كوردستانی ده‌كرد و بۆ هه‌موو شتێك قیبله‌یان به‌غدا بوو، ده‌یانگوت خه‌تای هه‌رێمه.
حكوومەتی هه‌رێم نیازپاكیی خۆی پیشان دا، له ده‌ستپێكی كابینه‌وه رایگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات و ته‌نیا گفتوگۆ ده‌كاته بنه‌ما و ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له ده‌ستپێكی كابینه‌وه تا ئێستا ده‌یان و سه‌دان جار شاندی سیاسی، وه‌زاری، ته‌كنیكی، چوونه به‌غدا و له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌یان به‌ڵێنیان به هه‌رێم دا، كه‌چی موچه كه ساده‌ترین مافی خه‌ڵكه ناینێرن.
له به‌رامبه‌ردا به‌كرێگیراوه ناوخۆییه‌كان، كه رای گشتییان چه‌واشه ده‌كرد و ده‌یانگوت خه‌تای هه‌رێمه نه‌وت راده‌ست ناكات، ئێستا وه‌ك نه‌عامه سه‌ریان خستووه‌ته ژێر لم و نقەیان له خۆیان بڕیوه.
ئه‌رێ ئێستا خێره ئێوه خۆتان ناكه‌نه خاوه‌نی بانگه‌شه و قسه چهواشهكارهكانتان؟ فه‌رموون چیتر ماوه هه‌رێم بیكات بۆ ئه‌وه‌ی مووچە و شایسته‌ی دارایی خه‌ڵك بنێردرێت، خێره ئێوه بێده‌نگن؟
بۆچی خه‌ڵكتان چه‌واشه كرد و هه‌موو نههامهتییهكانتان له حكوومەتی هه‌رێم ده‌بینی؟ ئێستا بۆتان ده‌ركه‌وت كێ مافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كات و كێ ده‌یه‌وێت كێشه چاره‌سه‌ر بێ؟
ئه‌ی ئێوه نه‌بوون هانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانتان ده‌دا لافیته به‌رز بكه‌نه‌وه و له به‌غدا بپاڕێنه‌وه بۆ مووچە؟ ئه‌ی ئێستا چی؟ فه‌رموون مووچەکانیان بۆ دابین بكه‌ن، فه‌رموون داوا بكه‌ن به‌غدا ده‌ست له قوڕگی خه‌ڵكی كوردستان نه‌نێت و مووچە بنێرێت.. مه‌گه‌ر به یاسای بودجه و به ده‌ستوور و به یاسا فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان مافیان نیه، بۆچی به‌رگریان لێ ناكه‌ن؟