بڕیاری لێخۆشبوونی رێژه‌ی سه‌دا 15ـی كرێی ئاو درێژكرایه‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئابوورییان، بۆ جاری پێنجه‌م بڕیاری واده‌ی لێخۆشبوونی رێژه‌ی 15%ـی كرێی ئاوی درێژ كرده‌وه‌، كه‌ تا مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕیاره‌، هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریان كۆبووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی، ره‌نگه‌ ئه‌م لێخۆشبوونه‌وه‌، كۆتاجار بێت و چیدیكه‌ درێژ نه‌كرێته‌وه‌.

Back to top button