ئەمریکا ناو خاکی ئێران دەکاتە ئامانج
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەی پێشووی كەشتیگەلی سەربازی پێنجەمی ئەمریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی پلانی هەیە چەند پێگەیەك لەناو خاكی ئێران لە رێگەی مووشەكی پێشكەوتووی كرووزەوە بكاتە ئامانج.
ئەدمیرال گیم ستافریدیس لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (ئێن بی سی)ی ئەمریكی رای گەیاند: ئەمریكا چەند پلانێكی لەبەردەست دایە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران، لەوانەش كردنە ئامانجی چەند پێگەیەك لەناو خاكی ئێران لە رێگەی مووشەكی پێشكەوتووی كرووزەوە.
جێی باسە دوێنێ یەكشەممە، دوای هێرشێكی میلیشیایەكی عێراقی سەر بە ئێران بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە ئوردن و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی، دەنگی ناڕەزایی توند لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەرز بووەوە و داوایان لە كۆشكی سپی كرد بە زووترین كات لە رێگەی هێرشی سەربازییەوە وەڵامی توندی ئێران بدرێتەوە.