وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی 12 دەردەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2024/02/٢٠٢٤٠٢٢٠_١٤٣٥٤٢.jpg)
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی قوتابیانی پۆلی 12 دەرکرد و تێدا 5 نمرە بە قوتابیان دەدرێت .
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێدا رایگەیاندووە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، بڕیارماندا، بەپێدانی 5 نمرەی بڕیار بۆ قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بە مەبەستی وەرگرتنی مافی بەشداربوون لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.