موسەننا ئەمین: نەك تەنیا هەرێمی كوردستان، عێراقیش پێویستی بەوەیە بە خێرایی یاساكە هەموار بكرێتەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 20ی شوباتی 2024، موسهننا ئهمین، ئهندامی پهرلهمانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عێراق رایگەیاندووە: لێژنە تایبەتمەندەكان لە 10ی مانگی 1ی 2024ەوە دەستیان بە پێداچوونەوە و هەمواركردنەوەی رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی كردووە كە پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو پێشكەشی پەرلەمان بكرێت.
جەختیشی كردۆتەوە كە پێشكەشكردنی پرۆژەیاساكە بە پەرلەمان زۆر دواكەوتووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای مانگی 3ی داهاتوو بڕیار لەسەر هەمواركردنەوەكە بدرێت، چونكە دواخستنی كاریگەری لەسەر دۆخی گشتیی عێراق دەبێت، نەك هەر تەنیا هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی زۆر لە كاروبارەكان پەیوەندییان بەو ژمارە راستەقینانەوە هەیە كە لە بودجەدا بڕیاریان لێ دەدرێت، بۆیە زەروورە بە خێراترین كات ئەم بڕیارانە بدرێن.
هەروەك گوتوویەتی: گەلی كورد پێویستی بەوەیە بە خێراترین كات بڕیار لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بدرێت و شایانی ئەوەشە.
جێگەی باسە حكومەتی فیدراڵی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتیی 2023ی عێراقدا بە پاساوی خەرجیی فعلی، ئامادە نەبوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەم هۆیەشەوە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەو ساڵەدا مووچەكانیان دواكەوت.
#Xwakurk #خواکوڕك