نیاز حاجی: بەهۆی بایکۆتە سیاسیەکەی ئەمجارەی مامۆستایان خوێندنی پێنج مانگ کوڕ و کچی خەڵکی هەژار فەوتا

چەندین جار دووپاتم کردۆتەوە کە زیاتر لە سەدا ٩٩ـی خۆپیشاندانەکانی سنووری زۆنی سەوز سیاسین، باوەڕ بەدەربڕین و هاتووهاوار و هەڵپەڕین و فرمێسکە تیمساحانەکانیان مەکەن، بەفیکەیەک خەڵکانێک دەهێنرێنە سەر شەقام و بەرووبعە فیکەیەکی تر چۆڵی دەکەن، ئەمە جارێک دوو جار و سەد جار هەزارەم جار نیە ئەو ئەتوارە هەزار بارە دەکرێتەوە، هەموو جارێک کەسانێک دەبنە ڕەقەم و بەتەڵ و پۆستی پلە و امتیازی پێ وردەگرن ، خەڵکەکەش بەئاسانی فریووی پێ دەخۆن و دواتر دەبنە قوربانی.

هەر خۆپیشاندانێک خۆرسکانە نەبوو بەبڕیاری سیاسی و بۆ ئامانجێکی سیاسی ئەنجام بدرێت، سەر ئەنجام هەر بەبڕیارێکی سیاسی کۆتایی دێت!
بەهۆی بایکۆتە سیاسیەکەی ئەمجارەی مامۆستایان خوێندنی پێنج مانگ کوڕ و کچی خەڵکی هەژار فەوتا، ئایا کەسێک هەیە بپرسێت بۆ؟ و لەپێناوی چی؟

خۆپیشاندانێک بە بریاری سیاسی دەستی پێکردبێت، بە بریارێکی تری سیاسی کۆتایی دێت. ئاخر ئەو بایکۆت و مایکۆتەی سنووری سلێمانی بەدەست لەپشتدانی ئێران و فەرمانی راستەوخۆی حەشد و عەصائیب و مستەفا سەند و کیلابی و …. هتد و هەندێک کلک و باڵی لای خۆمان بوو سێلفی و کۆنگرە رۆژنامەوانیەکانی سەرانی ئەو بایکۆتچیانە لەبەغدا شایەدی ڕاستی ئەو چەند دێرەن، هەر بۆیەش دوێنێ بەکۆبونەوەیەکی سیاسی کۆتایی پێ هێنرا و پێیان گوتن چیتر پێویست بە خۆپیشاندان ناکات و بگەرێنەوە هۆلەکانی خوێندن!

دۆڵ دڕاو تەقەی بڕا، بەفیڕۆ چوونی پێنج مانگی خوێندنی کچ و کوڕی خەڵکیش وەک جارانی پێشتر نابێتە پرسیار لای خەڵکەکە!

نیازحاجی

Back to top button