كوڕانی كۆسرەت رەسوڵ دەیانەوێ بە ملیۆنێك دینار دوكاندارانی بازاڕی قەیسەری واز لە مافەكانیان بێنن و پاكانە بۆ یەكێتی بكەن!

دوای ئەوەی بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر، هاوشێوەی ئەو دەیان بازاڕەی هەولێر و كەركووك و دهۆك لە لایەن باندێكی سەر بە پە*كە*كە و یەكێتی لە كردەوەیەكی تیر*ۆریستیدا سوو*تێندران و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون لە ئێستادا دەستیان بە سکاڵاکردن کردووە .

بەپێی زانیارییەکان :” كوڕانی كۆسرەت رەسول عەلی بڕیارە رۆژی شەممە لەگەڵ بەشێكی كەمی خاوەن دوكانەكانی بازاڕی قەیسەری كۆدەبنەوە و یەكی ملیۆنێك دیناریان پێ بدەن،.ئ

ئەوەش زانراوە:” کوڕانی کۆسرەت رەسول بەرامبەر بەو پارەیە، كەناڵەكانی خۆیان دەبەنە بەردەم دوكاندارەكان و ناچاریان دەكەن بڵێن كە یەكێتی لە سووتاندنی دوكانەكانیان بەشدار نەبوە و ئەو دوو تیر*ۆریستەی كە لە سوتاندنی دوكانەكانیان بەشدار بون، یەكێتی سزای داون و تەنیا پە*كە*كە ئەم كارەی كردوە.

بەم کارەیان جوتە كوڕە نەزانەكەی كۆسرەت رەسول کە دەیكەن، هەوڵدانە بۆ ئەوەی تاوانێكی گەورەی یەكێتی پەردەپۆش بكەن كە دەرهەق بە هەزاران كاسبكاری بازاڕەكانی هەرسێ شاری كوردستان كردوویانە.

بەڵام تەواوی دوكانداران بڕیاریانداوە نەك بە ملیۆنێك، بەڵكوو تاوەكوو هەموو مافی خۆیان وەرنەگرنەوە، سازش لەو مافانە ناكەن و ئەوان سەربەرزترن لەوەی بە ملیۆنێك لە مافی خۆیان خۆش ببن.

شایەنی باسە، هەرزوو دوای ئەو تاوانە گەورەیە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قه‌یسه‌ری له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر به‌په‌له‌ ده‌ستی پێكردووە و، بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ خەرج ده‌كرێت. پرۆسەكە له ‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا زووتر ته‌واو ده‌بێت. بۆ ئەم مەبەستەش دوو كۆمپانیا به ‌به‌رده‌وام و به ‌چه‌ند شه‌فتێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

لە چوارچێوەی پاڵپشتیكردنی زەرەرمەندبووان و كەمكردنەوەی زیانەكانیانیش، ئەو دوكانانەی بازاڕەكە، بۆ ساڵی 2023 له‌ %50ی باج بەخشراون و بۆ ساڵی 2024یش له‌ %100ی باج ده‌به‌خشرێن. جگە لەوەی له‌ كرێی خاشاك و پاره‌ی كاره‌با و لۆگۆ به‌خشراون. ئه‌وانه‌ی كرێچیی حكومه‌تیشن له ‌به‌شێكی كرێكانیان ده‌به‌خشرێن، هەروەها بۆ بابه‌تی هاوكاریكردنیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه‌ و له‌م نزیكانه‌دا هاوكاریی ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌كرێت.

مانگی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە فەرمی ئەوەی راگەیاندووە كە باندێكی هاوبەشی یەكێتی و پە*كە*كە بازاڕەكانیان سووتاندووە و ملیۆنەها دۆلاریان زەرەر بەو دووكاندارانە گەیاندووە.

Back to top button