پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما (زاهیر عه‌بدوڵڵا)ـم پێ گەیشت.
زاهیر عه‌بدوڵڵا کەسایەتی و هونەرمەندێکی نیشتیمانپەروەر و دیاری هەولێر بوو کە دڵسۆزانە خزمه‌تی شانۆ و درامای كوردی كردووە.
سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و ئاشنایانی زاهیر عەبدوڵڵا و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
له خودای گه‌وره داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به
هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووه‌می 2024