پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پیرۆزبایی لە کاکەییەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت: هیوادارم هەموو خوشک و برایانی کاکەیی و هەروەها سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە.
سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکانی کوردستان کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم، هیوادارم هەموو خوشک و برایانی کاکەیی و هەروەها سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە، هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەکان. هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
14ی کانوونی دووەمی 2025