حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ پڕۆژەی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات
حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ پڕۆژەی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات و گوژمەی پێویستی بۆ تەرخان کرد.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڵاو یكردووەتەوە و، رایگەیاندووە : “بەپێی سێ فەرمانی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی سێ گوژمە بە مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژە لە بواری كۆنكرێتكردنی شەقام و چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری و پلانی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.”
پڕۆژەکان بەم شێوەیەیە:
– جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە گەڕەكی پوورەگوڵە لە چەمچەماڵ.
– كەرتی گەشتیاری بۆ چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سلێمانی.
– جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ماستەرپلان.