عه‌بادی:10 ساڵه ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك هه‌ڵكراوه ئه‌م پرسه تازه نیه و گه‌وره‌كردنى پێویست نیه
خواكوڕك
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستا رایگەیاند: 10 ساڵە ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەڵکراوە و گەورەکردنی ئەو پرسە لە راگەیاندنەکان ئامانجەکەی شێواندنی سەرکەوتنەکانە، كه به ده‌ستمان هێناوه.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی مەیادین رایگەیاندوه “ئاڵای كوردستان ماوه‌یی 10 ساڵ ده‌بێت له شاری كه‌ركوك هه‌ڵكراوه، ئێستا گه‌وره‌كردن و زه‌قكردنی ئه‌و بابه‌ته مه‌به‌ست لێی شیواندنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه عێراقییه‌كانه، ده‌نا ئه‌و پرسه ئه‌وه‌نده گه‌وره ناكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه”ئه‌مه سه‌ره‌تا نیه و “10 ساڵە ئاڵای کورستان لە کەرکووک هەیە، بەڵام بۆچی بەم خستنەڕوو و گەورەکردنە لە راگەیاندنەکان باس دەکرێت. پێموایە ئەمە پێویستی بە وەڵام هەیە، ئەو لایەنە کێیە دەیەوێت کارتەکان تێکەڵبکات و دەیانەوێت ئاستەنگ لەبەردەم هێزەکانمان دروستبکات لە رزگاربوونمان لە تیرۆر. ململانێیەکی سیاسی هەیە، هەندێک دەیانەوێت ئەوەی دیکە خەجاڵەت بکات و بەرژەوەندی وڵاتیان بە لاوە گرنگ نییە. ئەمە قسەیەکی نوێیە، ئەگەر نا 10 ساڵە ئاڵای کوردستان هەڵکراوە، هەرچەندە رەتکراوەتەوە، بەڵام لە واقیعدا ئاڵای عێراقی تاوەکو ئێستا بە بەرزی هەڵکراوە.
لای خۆیشیانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حزبه كوردستانیه‌كان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی خۆیان بۆ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان.