سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەردەن دەکات

ڕۆژی شەممە 26ـی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پيشوازی لە بەڕێز (احمد الصفدي) سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەردەن و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەختیش لە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان شانشینی ئەردەن و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە.