
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی دا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تیــ.ـرۆر.یستی هۆشداریی دا.
لە راگەیاندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هاووڵاتییانی ئەمریکی، ئاگادار کردەوە و رایگەیاند:” ئاگادارین لە ئەگەری هەبوونی هێرشی ڕێکخراوە تیر.ۆر.یستییەکان بۆ سەر باڵێۆزخانەکە و شوێنی نیشتەجێبوونتان.
هاوکات داواش هاووڵاتییانیان لە عێراق دەکات، نەچنە شوێنی قەرەباڵغ، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە خەڵکی بیانی لێیە.
دەشڵێت: داواکاریان لە هاووڵاتییانی ئەمریکی، بۆ هیچ مەبەستێک گەشت بۆ عێراق نەکەن.