شاخەوان عەبدوڵڵا: لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی ئیدارەی دەوڵەت باسمان لە مووچەی فەرمانبەران کرد

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت : لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی ئیدارەی دەوڵەت باسمان لە مووچەی فەرمانبەران کرد و، سبەینیش هەوڵەکانمان لەرووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە .
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، بەڵام بۆ من بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەهەموو پرسێک گرنگ تر بوو ، بۆیە بەروونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم .
گوتیشی:” باسمان لەوە کرد راستە ناونیشانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەهێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و مەترسییەکانی لەسەر عێراق بەڵام بابەتی خەرج نەکردنی مووچەو پرسی کردنی زیاد لە یەک ملیون مووچە خۆری هەرێمیش دەبێت ئەولیەوت بێت بەلای هەموو لایەکەوە، وە هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت ، چونکە موچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزارو نیگەرانن لەبڕینی مووچەکانیان .
دەشڵێ:” بەسوپاسەوە هەندێک لەسەرکردەکان هاوڕابوون لەسەر ئەو بابەتە ، هەر ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی دیکەشمان هەبوو لەسەر پرسی مووچە بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و سبەینێش هەوڵەکانمان لەرووی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە .