سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نیشمانی عێراقی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاراس حەبیب كەریم ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نیشمانی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای رێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا.

Back to top button