
واشنتن پۆست: ئەمریکا چوار مەرجی بۆ ئێران دانا
رۆژنامەی ‘واشنتن پۆست’ ئاشکرای کرد، ئیدارەی ترەمپ هەوڵ دەدات ئێران چوار مەرج وەک بنەمایەک بۆ دانوستانە ئە.تۆمییە نوێیەکان قبوڵ بکات، تاوەکوو لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی دووربکەوێتەوە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست، لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو مەرجانەی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئێرانی داناوە بریتین لە، “دانوستانی راستەوخۆ، ڕاگرتنی پیتاندنی یۆ.رانیۆم، سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکی و راگرتنی تەمویلی پارە بۆ لایەنگرەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”
رۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت، سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا بووەتە هۆی سەرلێشێواوی لە سیاسەتی ئێران و زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر ئابووری وڵاتەکە.