
شاخەوان عەبدوڵڵا : هەموو زەمینەکان لەبارن پارتی ببێتە هێزی یەکەم
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، داوا لە دانیشتووانی کەرکووک دەکات دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، پارتەکە بە کردەوە سەلماندوویەتی کە هەنگاو دەنێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە و هەموو زەمینەکان لەبارن پارتی ببێتە هێزی یەکەم.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، داوای لە سەرجەم کەرکووکییەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە رۆژی هەڵبژاردن بگەڕێنەوە بۆ شارەکەی خۆیان و بە هەمان نەفەسی پرۆسەی سەرژمێری بەشداریی هەڵبژاردنیش بکەن،
گوتیشی:” پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە دەبێت زەوییە داگیرکراوکان لە کەرکووک، بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان بگەڕێندرێنەوە و دوای هەوڵێکی زۆر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان پرۆژەیاساکە پەسەند کرا و، لەم خولەی پەرلەمانی عێراق، دەیان دەستکەوت بۆ کەرکووک و بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەدەست هاتوون، بە تایبەت بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە.
دەشڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە هێزی سیاسییە کە بتوانێت دۆخی کەرکووک ئاسایی بکاتەوە و پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییان بکات، وەک تاکە لایەنی سیاسی بە کردەوە سەلماندوویەتی کە هەنگاو دەنێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکووک.
لەکۆتایی قسەکانی گوتی،” وەک هەمیشە بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین و بەڵێنەک نادەن کە نەتوانن جێبەجێی بکەن.