
زیاتر لە 55 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان زەوییان وەرگرتووە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر 485 هەزار فۆڕمی بۆ وەرگرتنی زەوی داوە، لە سنووری شارەوانییەکان دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان کراوە، تا ئێستا سەرووی 55 هەزار کەس زەوییان بۆ دەرچووە.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی فۆڕمی زەویی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای گوت، لە هەر چوار پارێزگا و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێمی کوردستان، 485 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینان فۆڕمیان پەسەند کراوە و بەشێکی زۆریان بۆ شارەوانییەکان گەڕێنراونەتەوە، جگە لەوەی شەش هەزار فۆڕمی دیکەیش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراون بۆ رەزامەندی.
ئەو فۆڕمانەی کە پەسەندکراون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەبن:
٠ هەولێر: 140 هەزار فۆڕم
٠ سلێمانی: 130 هەزار فۆڕم
٠ دهۆک: 86 هەزار فۆڕم
٠ هەڵەبجە: 11 هەزار
٠ سۆران: 38 هەزار
٠ زاخۆ: 15 هەزار
٠ ڕاپەڕین: 34 هەزار
٠ گەرمیان: 31 هەزار
تاوەکو ئێستا 55 هەزار و 600 کەس تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ کراوە.
بەمشێوەیە:
٠ هەولێر: 29 هەزار
٠ سلێمانی: 19.5 هەزار فۆڕم
٠ دهۆک: دوو هەزار و 489 فۆڕم
٠ هەڵەبجە: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ سۆران: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ زاخۆ: چوار هەزار و 747
٠ راپەڕین: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ گەرمیان: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
هاوکات 45 هەزار پارچە زەوی لەناوچە جیاوازەکان بەردەستن بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک و دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران، بەمشێوەیە:-
٠ هەولێر: لە قۆناغی ئامادەکردندان
٠ سلێمانی: 20 هەزار پارچە
٠ دهۆک: لە قۆناغی ئامادەکردندان
٠ هەڵەبجە: لە قۆناغی ئامادەکردندان
سۆران: 9 هەزار پارچە
٠ زاخۆ: 12 هەزار پارچە
٠ راپەڕین: لە قۆناغی ئامادەکردندان
٠ گەرمیان: 4 هەزار پارچە