
کاروانی سێیەمی نەخۆشانی تالاسیمیا رەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی سێیەم کە بریتییە لە 48 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک، دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، رەوانەی دەرەوەی وڵات کران بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجییەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بودجەی پێویستی دابین کرا و بۆ ناردنی 140 تووشبووی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک دوای چوونە واری جێبەجێکردن و ناردنیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی خاوەنی متمانەی نێودەوڵەتی JCI بە بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ نەخۆشانی خاوەن بەخشەر و نەخۆشانی نەبوونی بەخشەر.
وەزیری تەندروستی، پەیامی پەرۆشی و پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت راگەیاند و، سوپاس و دەستخۆشیی کرد بۆ ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستییەی حکومەتی هەرێمی كوردستان.
ئێستا 120هاووڵاتی لە نەخۆشخانەکانن و لە رۆژانی داهاتووش کاروانی چوارەم 60 نەخۆش و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.