خانەنشینانی پێشمەرگە نۆ مووچە و 10 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

دۆسیەی هەزار و 530 پێشمەرگەی خانەنشینی تەواو بووە، لە دوو مانگی داهاتوودا نۆ مووچە و 10 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاند، “لەو هەزار و 530 پێشمەرگەیە، 80 پێشمەرگەیان ناویان خراوەتە لیستی مووچەی مانگی نۆ و مووچەیان بۆ دەبەسترێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی داهاتوو نۆ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، مووچەیەک هی مانگی نۆ لەگەڵ هەشت مووچەی قەرز.

گوتیشی:” هەزار و 450 پێشمەرگەکەی دیکەش ناویان دەخرێتە لیستی مووچەی مانگی 10، ئەوانیش 10 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

ئەو پێشمەرگانە تاوەکو 31-12-2025، تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی، ناویان دەخرێتە لیستی مووچە و دەنێردرێت بۆ بەغدا، تەرخانی داراییان بۆ کراوە و مووچەیان بۆ دەبەسترێت.

Back to top button