
سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو فەریق / ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح پێداوی دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەشداریان لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان خوالێخۆشبوو فەریق / ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح پێداوی كرد.
سەرۆك بارزانی لە نزیكەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو و هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەكەی ببەخشێت.
پێشمەرگەی قارەمان ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح پێداوی بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كردبوو.
خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح پێداوی هەر لە تەمەنی لاوێتیدا چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریكردن لە نیشتیمان لە شان كردبوو و تا دواساتەكانی ژیانی لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام بوو.
