
پۆلیسی هەولێر: دوو تە.قەکەرى سەر بە لایەنێکمان دەستگیر کرد کە پشێوییان دەنایەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاى هەولێر رایدەگەیێنێت : لە دوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن چەند هاووڵاتییەکی شاری هەولێر بە بیستنی حاڵەتێکی تە.قەکردن لە نزیک شەقامی خێرای (120) مەتری، لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەمان دەستمان کرد بە بەدواداچوون.
“بۆمان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (mg) رەنگ سپی هەڵگری تابلۆی هەولێر کە دوو سەرنشینی تێدایە، تە.قە دەکەن بە شێوەی هەڕەمەکی، وەک بانگەشەکردنی هەڵبژاردن بۆ لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر، توانرا هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ح. ص) و (س. ت. ت) دەستگیر بکرێن”.
دەشڵێ: تۆمەتباران پێچەوانەی رێنماییەکان و بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ببوونە هۆکاری دروستکردنی پشێوی و بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیانی شاری هەولێر، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هۆشداریش دەدات و دەڵێ:” لێرەوە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک ببێتە هۆکاری پشێوی و تێکدانی ئارامیی پارێزگای هەولێر، رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.