بەختیار ساڵح وازهێنانی لە یەکێتی راگەیاند و بووە پارتی 

بەختیار ساڵح، میدیاکار و پەیامنێری پێشووی گەلی کوردستانی یەکێتی لە ئیدارەی سۆران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری خۆی پارتیبوونی خۆی راگەیاند و نووسیوویەتی :“ رێزدار کاک سیداد بارزانی پاڵپشتی تەواوی بۆ بەندە و بنەماڵەکەمان بەگشتی دەربڕی گوتیشی لەئەمڕۆوە ئێوە میوان نین و خاوەن ماڵن، ئێمەش دووپاتمان کردەوە کە لە ئەمڕۆ بەدواوە بەو پەڕی وەفاداری و دڵسۆزیەوە درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی و رێبازی کوردایەتی دەبین.

Back to top button