10 ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین کرا

لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لەپێناو باشتركردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی 10 ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کرا.

دکتۆر کامەران بارزانی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رایگەیاند، لەچوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی تەندورستیی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 10 ئەمبوڵانسی پێشکەوتوو بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کرا.

گوتیشی، ئەمبوڵانسەکان گەیشتوون و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا وەری بگرین و بەسەر نەخۆشخانەکان دابەش بکەین.

Back to top button