
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر: سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت لە پارێزگای هەولێر کارایە.
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند: “هاووڵاتییان دەتوانن لە هەر چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، نۆرە دابنێن و ئێستا نۆرە بۆ ڕۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەستە.
لە راگەیاندراوەکە دەشڵێ:” دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی “الجواز العراقی” دەبێت کە لە ڕێگای مۆبایلەوە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. هەروەها هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگای وێبسایتی http://epp.iq/home نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکەیان دابنێن و کات و ڕۆژی سەردانەکەیان دیاری بکەن. دوای ناو تۆمار کران، بارکۆدێکیان بۆ دیار دەکەوێت کە دەبێ وینەی بگرن و لە ڕۆژی سەردانکردنیان بۆ نووسینگەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بەکاری بهێنن.
پارێزگای هەولێر چوار نووسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرتی هەیە کە بریتین لە نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.
مەرجەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت لە نووسینگەکانی پارێزگای هەولێر:
٠ پێویستە لەکاتی سەردانیکردن، کارتی بانکیی ماسترکارد یان ڤیزاکاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقیی تێدا بێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە. (دەتوانی کارتی بانکیی “هەژماری من” بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).
٠ کارتی نیشتمانیی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت و هەروەها پاسپۆرتی کۆن پێویستە ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
٠ ئەو ھاووڵاتییانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادە بن بۆ ڕاییکردنی مامەلەکەیان.
• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت.