
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات
مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێ: دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.
لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) دا، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات .
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:
لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.
سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.