
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات
رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.