سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەکات

رۆژی شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق درا.

Back to top button